سينه‌ماکاراني ئێراني به‌شداري له ئۆسکاري 2013 ناکه‌ن
وه‌زيري فه‌رهه‌نگ و ئيرشادي ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند: سينه‌ماکاراني ئێران، له ناڕه‌زايه‌تي ده‌ربڕين به فيلمي ئه‌مه‌ريکايي و سووکايه‌تي کردن به پێغه‌مبه‌ري مه‌زن، به‌شداري ئۆسکاري 2013 ناکه‌ن.
به پێي هه‌واڵي کوردپرێس: سه‌ييد محه‌مه‌د حسێني له رێۆڕه‌سمي کرانه‌وه‌ي دوازده‌هه‌مين ميهره‌جاني نێونه‌ته‌وه‌يي فيلمي به‌رخۆدان،"مقاومه‌ت" له شاري کرمان وتي: زۆرينه‌ي که‌سايه‌تي و لايه‌نه‌کان وموسڵماناني جيهان، ناڕه‌زايي خۆيان به‌رانبه‌ر به فيلمي ناشياوي ئه‌مه‌ريکايي و سۆکايه‌تي کردن به پيرۆزييه‌کاني ئيسلام پيشان داوه و ئێستاش به‌رپرسي رێکخراوه‌ي سينه‌مايي ئێران سه‌باره‌ت به به‌شدارينه‌کردني سينه‌ما کاران له ڕێوڕه‌سمي ئۆسکاري 2013 ،داواکارييه‌کي ئاراسته کردووه.
به وته‌ي حسێني به‌رپرساني رێکخراوه‌ي کاروباري سينه‌مايي ئێران له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاني ئه‌و فيلمه‌ي که پێشتر بۆ نوێنه‌رايه‌تي ئێران له ئۆسکارئ 2013 هه‌ڵبژێردرا بوو، له‌مباره‌وه وتووێژيان ئه‌نجامداوه و ده‌يانهه‌و‌ێ له کاردانه‌وه‌يه‌کي تونددا، ئۆسکاري ئه‌مساڵ بايکوت بکه‌ن.
حسێني زياديشي کرد: ئه‌مساڵ ئۆسکار بايکۆت ده‌که‌ين و له بڕي ئه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ين فيلمي باش له‌مه‌ڕ ژياني پێغه‌مبه‌ر و مێژووي ئيسلام له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ي وڵات به‌رهه‌م بهێنين.
شياوي ئاماژه يه دوازده‌هه‌مين ميهره‌جاني فيلمي مقاومه‌تي ئێران سه‌باره‌ت به 8 ساڵ شه‌ڕي ئێران و عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت وته‌وه‌ره‌ي فيلمه‌کاني ئه‌و ميهره‌جانه له‌سه‌ر لايه‌نه‌کاني ئه‌و شه‌ڕه‌يه.