ئاييني ئيسلام و به‌هاي خاکه‌ڕايي
وه‌ک ده‌زانين له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا سه‌باره‌ت به فه‌خرفرۆشي و خۆ به‌زل‌زانين نه‌هي زۆر کراوه و به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌م کرده‌وه خراپ و ده‌روه‌ي ئايينه باس کراوه. به‌ڵام ئه‌و کرده‌وه جوان و ئاييني‌يه که به ته‌واوي دژبه‌ر و پێچه‌وانه‌ي ته‌که‌ببوره، خاکه‌ڕايي‌يه. خاکه‌ڕايي (تواڤع) هه‌ڵس‌وکه‌وتي ئه‌و ئينسانه ديني و ئيمان‌دارانه‌يه که بڕواي ته‌واويان به گه‌وره‌يي خواي ميهره‌بان و ڕه‌حمه‌تي بێ‌کۆتايي ئه‌و هه‌يه و له هيچ بارودۆخێک‌دا خۆيان له که‌ساني‌تر به‌رزتر و گه‌وره‌تر نازانن.
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا سڵاوي خواي لێ بێت سه‌باره‌ت به بايه‌خي ئه‌م ئاکاره ديني‌يه ده‌فه‌رمێ: نزيک‌تريني ئێوه به من له ڕۆژي قيامه‌ت‌دا ئه‌وانه‌ن که خووي باشيان هه‌يه و خاکه‌ڕان.
دوورتريني ئێوه‌س به من ئه‌وانه‌ن وا خۆيان له که‌ساني‌تر به‌رزتر و گه‌وره‌تر ده‌زانن و کيبر و فيزيان هه‌يه. هه‌روه‌ها له شوێنێکي‌تردا فه‌رموويه‌تي:به ڕاستي خاکه‌ڕايي پله و پايه‌ي مرۆع¤ به‌رز ده‌کاته‌وه که وايه خاکه‌ڕا بن که خواي گه‌وره به‌رزتان بکاته‌وه.
دياره ئه‌م حه‌ديسه بايه‌خ‌داره مانا و واتايه‌کي تايبه‌تي تێدايه که به ئێمه ده‌ڵێ: خاکه‌ڕابوون مرۆع¤ بچوک ناکاته‌وه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه پله‌يه‌کي تايبه‌تي به مرۆع¤ ئه‌دات و ئه‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي له لاي به‌نده‌کاني خوا و له لاي خواي گه‌وره خۆشه‌ويستي‌يه‌کي تايبه‌تي په‌يدا بکه‌ين. وه‌ک ده‌زانين پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئێمه بۆ خۆێ ميناک و نموونه‌يه‌کي گه‌وره و ئاشکرا بووه له بابه‌ت و ڕه‌هه‌ندي خاکه‌ڕايي‌دا. ئه‌و حه‌زره‌ته به‌رده‌وام به‌ر له که‌ساني‌تر سڵاوي ده‌کرد و له هيچ کۆڕ و دانيشتنێک‌دا به شێوه‌يه‌ک هه‌ڵس‌وکه‌وتي نه‌ده‌کرد که خۆي له که‌ساني‌تر ه‌رزتر و گه‌وره‌تر نيشان بدات. هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي ئيمام سادق سڵاوي خواي لێ بێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: له هێماکاني خاکه‌ڕايي ئه‌وه‌يه که تۆ له خواره‌ي کۆڕ و کۆبوونه‌وه دابنيشي، سڵاو له که‌ساني به‌رامبه‌رت بکه‌يت و واز له ده‌مه‌قڕه بێني ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌ق به تۆ بێت و جيا له‌وه‌ش حه‌ز نه‌که‌يت به‌هۆي ته‌قوا و پاکي به چاکه ناوت بێنن و باست له‌سه‌ر بکه‌ن.