ئارمان شار
چهندپارچهبوونو چه‌ند بڕكهبووني لايه‌ن وئهندامهكاني هه‌ر وڵات‌و كۆمه‌ڵگايه‌ك رهگو ريشه‌ي لهبێئهقڵيو نه‌زاني ئه‌نداماني ئه‌و كۆمهڵگايهدايهو له ئاوه‌ها دۆخيكدا نهيارانو ته‌ماحكاران، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شته‌كه بقۆزنه‌وه‌و قازانجي لێ وهربگرنو بۆ وه‌ده‌س‌هێناني قازانجي زياتر په‌ره ئه‌ده‌ن به‌چه‌ند پارچهييو دابڕاندن، به‌ڵام لهوكۆمهڵگايهدا وا زۆرينه‌ي ئهندامهكاني ژيرنو خاوه‌ن ئهقڵو زانستن، هاودڵيو يه‌كێتي لهئارادايهو به‌مه‌به‌ستي گه‌يشتن بهئاواتو ئامانجه هاوبه‌شه‌كان، ناكۆكي وه‌لاوه ئهنريتو به‌م شيوهش رێگا لهدوژمنانو نه‌ياران دهگرنو ئيزن ناده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندي خۆيان گيره شێوێنيوئاژاوه بێننه ئاراوه.
قورئاني كه‌ريم باسي جووله‌كه ئهكاتو ئه‌فه‌رمێ: ئه‌وان لهترسي شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كۆنابنهوهو يهكناگرن مه‌گه‌ر لهپهناي ديوارێكي قورس‌و قايمدا. «لَا يُقَاتِلُونَكُمْ جَمِيعًا و وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ڕَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ »؛ ئيوه واده‌زانن ئه‌وان يهكگرتوون به‌ڵام دڵهكانيان چه‌ن پارچه‌و پرژو بڵاوه، چونكوو ئه‌و قه‌ومه خاوه‌ني ئه‌قڵ نين.(حشر/14)
هه‌ڵاتن له جه‌هه‌نده‌م به‌عه‌قڵ‌و زانست ده‌بێ
يه‌كێك له هێماكاني مرۆڤي ژيروعاقڵ ئه‌وه‌يه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن نه‌بنه ئه‌هلي جهههنهمو دۆزه‌خ چونكوو به‌خته‌وه‌ري راسته‌قينه، له‌وه‌دا ده‌بينن كه دوور بن له ئهزابي ئيلاهي. مرۆڤي ژير بهبيركردنهوه لهقسهي پێغهمبهرانو پهيامهكاني ئه‌وان ئاكام‌و ئه‌نجامي خۆيان خۆش ده‌كه‌ن.
قورئاني كه‌ريم له زماني كه‌ساني ئه‌هلي دۆزه‌خه‌وه، هۆكاري ئاكام‌و ئه‌نجامي خراپيان، له‌بێ ئهقڵيدا دهبينيو بۆ خۆيان به‌وشته دانئه‌نێن. «وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَڵْحَابِ السَّعِيرِ »؛ ئينجا ئه‌هلي دۆزه‌خ به حه‌سره‌ته‌وه ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه له‌دونيادا گوێمان له قسه‌ي پێغه‌مبه‌ران بگرتباو به ئهمري ئه‌قڵ هه‌ڵسوكه‌وتمان كردبا، ئه‌مڕۆ له‌دۆزه‌خدا نهدهبوين(ملك/10)
ئه‌م وته ئاشكرايانه پێمان ئه‌ڵێ كه عهقڵوژيري راسته‌قينه ئێمه رێنوێني ده‌كات بۆ هه‌ڵاتن له جهههنهمو ئهوكهسانهوا به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م دهچنمرۆڤي ژيروئاقل نين.
به‌گشتي له فه‌رهه‌نگي ئيسلاميدا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه كه نيشان ئه‌ده‌ن مرۆڤ به‌ره‌و كه‌ماڵ‌و گه‌وره‌يي ده‌چێ، هيماي عاقڵبوونو ژيربووني مرۆڤه‌و ئهوراستييه ئاشكرا ئه‌كات كهئهمكهسانه به‌باشي ئه‌قڵيان ده‌كار دێنن‌و حهقو باتڵ له‌يه‌ك جيا ده‌كه‌نه‌وه‌و دادوهريو هاوسه‌نگي هه‌يه له ههمووكاريانداو له‌هه‌ر مه‌به‌ستێكدا به‌ره‌و خودا‌و قيامه‌ت ئه‌ڕوانن.
فه‌لسه‌فه‌ي ڕوانيني ئيسلام بۆ عهقڵو پيناسهكاني له‌عه‌قڵ باسێكي دوور‌و درێژه به‌ڵام به‌گشتي عهقڵو كهماڵخوازي دوانه‌و هاونشيني يهكنو ئيسلام هيچكاتێك عه‌قڵ به‌بێ كهماڵخوازي ئوخرهوي پێناسه ناكات.