ته‌رمي شاهرۆخ هه‌ورامي ئهسپهردهي خاک کرا
به پێي هەوالي بەشي تێبياني کوردي و ڕاپورتي کورد پرێس:تەرمي شاهرۆخ هه‌ورامي شاعێري ناسراو و به‌ناوبانگي کوردستاني دوانيوەڕۆي ئه‌مڕۆ هەيني بە ئامادەبووني شاعێران، نووسەران و هۆگراني شيعر و ئەدەبي کوردي لە گۆڕستاني بەهەشتي محەمەدي شاري سنه ئەسپەردەي خاک کرا.
ڕێوڕه‌سمي ئه‌سپه‌رده کردني ته‌رمي شاعێر و نووسه‌ري ناوداري کوردستاني به به‌شداريي جهماوهرێکي زۆر له هاووڵاتياني کوردستان و ئاماده‌بووني به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌راني پارێزگاکه به‌ڕێوه‌چوو.
تەرمي شاهرۆخ هه‌ورامي شاعێري ناسراو و به‌ناوبانگي کوردستاني دوانيوەڕۆي ئه‌مڕۆ هەيني بە ئامادەبووني شاعێران، نووسەران و هۆگراني شيعر و ئەدەبي کوردي لە گۆڕستاني بەهەشتي محەمەدي شاري سنه ئەسپەردەي خاک کرا.
پاش نيوه‌ڕۆي ئه‌مڕۆ هه‌يني 11ي جانيڤێري/22ي به‌فرانبار ته‌رمي شاعێر‌و نووسه‌ر شاهرۆخ هه‌ورامي له به‌رده‌م مزگه‌وتي مهلاويسي شاري سنه به‌ره‌و گۆرستاني به‌هه‌شتي مهحهمهدي به‌ڕێکرا.
شاهڕۆخ هەورامي، ئێواره‌ي ڕۆژي پێنجشەممەشە ، لە تەمەني 59 ساڵيدا بەهۆي جەڵتەي مێشک کۆچي دوايي کرد.
ئەم شاعێر و نووسەرە کە ئەندامي ئەنجومەني فەرهەنگي گشتيي کوردستان بوو، خزمەتێکي بەرچاوي بە فەرهەنگ و وێژەي کوردي کرد.