• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 535
  • شەممه 27/8/1391
  • رۆژژمێر :

کاريگه‌ري ڕاگه‌ياندنه‌کان له‌ په‌روه‌رده‌کردني ئاکار

به‌ربڵاوي و کاريگه‌ري ڕاگه‌ياندنه‌کان وه‌کوو په‌رتووک ، گۆڤار،کۆي چاپه‌مه‌نيه‌کان، ده‌نگ و ڕه‌نگ، ويدئۆ، سه‌ده‌لايت و ئينترنێت؛ ئه‌مڕۆژه‌ له‌ هيچکه‌س شاراوه‌ نيه‌ .له‌ ئامانجه‌کاني ڕاگه‌ياندنه‌ : فێرکاري و په‌روه‌رده‌، ڕامان (کلتوور سازي) ڕێنمايي و ڕێنوێني، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ي ئاگاييه‌کان و ... . ئه‌ڵبه‌ت پێويسته‌ له‌ نێو هه‌موو ئه‌م ئامانجانه‌ ، ئامانجي په‌روه‌رده‌ هه‌بێت . ڕاگه‌ياندنه‌کان له‌ ڕه‌هه‌ندي جۆراوجۆر ئه‌توانن گه‌نجه‌کانمان په‌روه‌رده‌ بکه‌ن :

1-     بانگه‌شه‌ کردن بۆ بايه‌خه‌ ئاکاريه‌کان : ڕاگه‌ياندنه‌کان ئه‌توانن به‌ بانگه‌شه‌ کردن بۆ چاکه‌ و چاکه‌کاري بايه‌خه‌ ئاکاريه‌کان گه‌نجه‌کان په‌روه‌رده‌ بکه‌ن . ئه‌م پرسه‌ش ئه‌توانێ به‌ شيوازي ڕاسته‌وخۆ بێت وه‌کوو گۆتار،ده‌رس و ... يان به‌ شێوازي ناڕاسته‌وخۆ بێت وه‌کوو فيلم و چيرۆک و ...هتد.

فێرکاري و په‌روه‌رده‌، ڕامان (کلتوور سازي) ڕێنمايي و ڕێنوێني، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ي ئاگاييه‌کان و ... .

2-     په‌روه‌رده‌کردني هيزي ڕامان : په‌روه‌رده‌کردني هيزي ڕامان يه‌کێکه‌ له‌ ڕێگاکاني په‌روه‌رده‌کردني ئاکار . ڕاگه‌ياندنه‌کان ئه‌توانن به‌ تێڕاماني درۆست و چاکسازي بيره‌ هه‌ڵه‌کان، هيزي ڕامان گه‌نجه‌کان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ .

3-     شێوازي په‌ندوه‌رگرتن : بۆ نموونه‌ ڕاگه‌ياندنه‌کان به‌ ئاگادار کردنه‌وه‌ي گه‌نجه‌کان سه‌باره‌ت به‌ داهاتووي زۆرخراپي گه‌نده‌ڵي، گيرۆده‌يي، بێ به‌ند وباري و ... ئه‌توانن گه‌نجه‌کان په‌روه‌رده‌ بکه‌ن .

4-     په‌روه‌رده‌کردني بڕوا : بڕوا به‌ خواي مه‌زن ، يه‌که‌م بناغه‌ي په‌روه‌رده‌کردن و گرنگترين بنه‌ماي سه‌ره‌کي له‌ جيهان بيني و نيزامي بير و ڕامانه‌ له‌ فێرکاري و په‌روه‌رده‌کردندا .

5-     فێرکاري و چاکسازي کرده‌وه‌ کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان : ڕاگه‌ياندنه‌کان ئه‌توانن به‌ پڕۆگرامي جۆراوجۆر و به‌ شێوازي ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ، شێوازي کرده‌وهي‌ کۆمه‌ڵايه‌تي فێر گه‌نجه‌کان بکه‌ن و کرده‌وه‌ هه‌ڵه‌ کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کانيان ڕاست بکه‌نه‌وه‌ . ئاداب و نه‌ريته‌کاني هه‌ڵسوکه‌وت و کارامه‌يي پێوه‌نديه‌ کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان له‌ سه‌ر بنه‌ماي ڕوانگه‌ي خوايي و مرۆڤايه‌تي فێريان بکات .

6-     له‌ هه‌موو ژياندا مڕۆڤ خاوه‌ني ڕه‌هه‌ندي جۆراوجۆري ده‌روون ناسي  ، سۆزي، ئابووري ، به‌نده‌گي ، کۆمه‌ڵايه‌تي و ....  ڕاگه‌ياندنه‌کان ده‌بێ له‌ هه‌موو بوارێکدا ڕوانگه‌ بده‌نه‌ مرۆڤه‌کان و له‌ ڕێگاي فێرکاري درۆست و توێژينه‌وه‌ي کێشه‌کاني لاوه‌کان و پيشانداني ڕێچاره‌ ، توانابه‌خشي و پێداويستي ژيان (مادي و مه‌عنه‌وي) مرۆڤه‌کان په‌روه‌رده‌ بکه‌ن له‌ لايه‌ني جۆراوجۆره‌وه‌ و مرۆڤه‌کان ئاگاتر بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئامانجي ژيان و ئاشنايان بکه‌ن له‌گه‌ڵ کێشه‌ و مه‌ترسيه‌کاني ڕێگا .

سه‌رچاوه‌ :

 اخلاق اسلامي، ئه‌حمه‌د ده‌يله‌مي و مه‌سعود ئازه‌ربايجان، ل 295، بڵاوکراوه‌ي معارف، 1377.

والدين و مربيان مسئول، ره‌زا فه‌رهاديان، ل 28، بوستان كتاب، 1382.