• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 141
  • چوار شەممه 31/6/1395
  • رۆژژمێر :

گیراوەیەک بۆنی ناخۆشی جەستە ناھێڵێت

 


زۆرکەس بەھۆی بۆنی ناخۆشی جەستەوە بێزاربوون و سەرباری بوونی ژمارەیەکی زۆر سپڕا و بەرھەمی بۆنخۆشکەر، بەڵام بۆنە ناخۆشەکەیان ھەر دەمێنێت.

بۆئەوەی بتوانیت بۆنی ناخۆشی جەستە و بۆنی ناخۆشی پێیەکان نەھێڵیت و ھیچ بۆنێکی ناخۆش لەجەستەتەوە بڵاونەبێتەوە دەتوانیت ئەم گیراوەیە بەکاربھێنیت:

پێکھێنەرەکان: ٢ سێو، ٤-٥ گەڵای کەلەرم، دەسکێکی بچووک کەرەوز، ئاوی لیمۆ، پارچەیەک زەنجەبیل.

ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و شێوازی بەکارھێنان:
-ھەموو پێکھێنەرەکان بەئاوی سارد بشۆرەوە و ناوکی سێوەکان دەربھێنە و دواتر بیانکەرە ناو ئامێری درووستکردنی شەربەتەوە و دەتوانیت بەئارەزووی خۆت ئاوی تێبکەیت بۆئەوەی روون ببێتەوە.
-رۆژانە پێش نانی بەیانی پەرداخێک لە گیراوەکە بخۆرەوە و دواتریش لەنێوان ژەمەکاندا پەرداخێک بخۆرەوە و بەوشێوەیە جەستەت بۆنی ناخۆش بڵاوناکاتەوە و دەردراوەکانی جەستەت بۆگەنیان نامێنێت.

سەرچاوه: سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی