• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 573
  • سێ شەممه 30/6/1395
  • رۆژژمێر :

ساڵھاتی جێژنی غەدیر پیرۆز بێت



بەھاتنی مانگی زيقەعدەی ساڵی دھەمی  کۆچی ڕەسوڵی نازداری  ئيسلام(د-خ) بڕياری خۆی بۆ زيارەتي ماڵي خوداو بەجێ ھێنانی فەريزەی حەجج لە گەڵ موسڵماناندا باس کرد. ھەواڵەکە دەست بەجێ لە تەواوی شاری مەدينەو گردو پەڕی ئەم شارەدا بڵاو بووەوەو  لەکورتە ماوەيەک دا موسڵمانانی تەواوی عەرەبستان لەو بڕيارەی پێغەمبەری نازدار ئاگادار بوونەوەو حەشيمەتێکی زۆر بۆ ھاوڕێيي کردنی پێغەمبەری خودا کۆبوونەوە .

لە بيست و پێنجەمي زيقەعدەدا کارواني ڕەسوڵي نازدار بە حەشيمەتێکي زۆرەوە لە مەدينەوە بەرەو مەککەوە ڕێکەوت، ئەمە جيا لەو کاروانانەی کە لە ڕێگادا بە کاروانەکەی ڕەسوڵي خوداوە پەيوەست دەبوون.ھەرکە کاروانی چارەنووس سازی حەجج گەييشتە مەڵبەندي غەدير بە فەرماني پێغەمبەر ڕێگای بەرە و لاي ڕاست لار کردەوەو وەستا.

لەم کاتەدا ڕەسوڵی خودا فەرمانی دا ئەوانەی وا لە پێشترن بگەڕێنەوەو  ئەوانەش وا تازە گەييشتوون ھەر لە شوێنی خۆياندا ڕاوەستن. گومان لەوەدا نەبوو کە پێغەمبەر ھەڵگری ڕاسپاردەو ئامۆژگارييەکي گەورە بوو بۆ موسڵمانان، چاوەڕواني ھێندەي نەخاياندو مينبەرێکي گەورە لە جيھازو کەل و پەلي وشترەکان ساز کراوپاشان وەک دووھەتاوي پرشنگدار حەزرەتي ڕەسوڵ¬وعلي (ع) لێي سەرکەوتن و ئينجا ڕاسپاردە گەورەو مێژووييەکەي پێغەمبەري نازداري ئيسلام دەستي پێکراو ھەر له يەکەم  ڕستەدا موسڵمانان بەوەيان زاني کە لاپەڕەيەکي تازە لە مێژووي ئيسلام دا ھەڵدراوەتەوە و لەمەولا دەبێ جڵەوي کارواني موسڵمانان بە کەسايەتيەکي بەرزي وەک عەلی (ع) بسپێردرێت..."" ھە رکەس من بە  مەولای خۆي دەزانێت دەبێ عەليش بە مەولای خۆی بزانێت"".   


سەرچاوه : سایتی سەحەر تی ڤی