پیرۆزبایی ساڵڕۆژی له دایک بوونی ئیمام هادی(ع)
بێ گومان باری زانستی و زانیاری به‌رفراوانی ئه‌ئیمه (ع)له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا له بنه‌ڕه‌تیترین بنه‌ماکانی ئیمامه‌ت له درێژه‌ی ژیانیاندا هاتووه‌ته ئه‌ژمار و وه‌ک یه‌کێک له پێوه‌ره باوه‌رپێکراو و روونه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامییه، که خراوه‌ته به‌رده‌ست هه‌موان، بۆ وه‌ی ئیمامی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن خودا و ئه‌و که‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئیمامه‌ت ده‌که‌ن، لێک جیا بکه‌نه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵمی ئومه‌وی و عه‌باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی پێشه‌واکانی حه‌ق، ده‌سته‌وداوێنی هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک بوون بۆ سه‌قامگیرکردنی جێوشوێنی خۆیان و لاواز کردنی جێوشوێنی ئیمامانی شیعه‌کان و ته‌نانه‌ت توانیان كه‌سانێكی گوێ‌له‌مست و به‌کرێگیراو له قه‌واخی زانایانی ئاین و فه‌قیهه‌کانی شه‌ریعه‌ت به سه‌ر موسوڵمانان دا بسه‌پێنن، به‌ڵام هیچ کات نه‌یانتوانی له گۆڕه‌پانی زانست و زانیاری‌دا وه‌پێش ئیمامی مه‌عسوم بکه‌ون و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی بۆ جارێکیش بێ ئه‌وانه ببه‌زێنن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ژمارێک له‌وان بۆ وێنه مه‌ئمون، هه‌وڵێکی به‌رفراوان و سه‌رمایه‌یه‌کی زۆریشیان خه‌رج کرد بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به‌و ئامانجه.
بنه‌ڕه‌تیترین تایبه‌تمه‌ندیی زانستیی ئه‌ئیمه (ع)، خوداپێداو بوونییه‌تی. ئه‌وان له هیچ قوتابخانه و له لای هیچ که‌س فێری وانه نه‌بوون، به‌ڵکو له به‌ر ئه‌و لێهاتویی و شیاوه‌تیه‌ی كه‌هه‌یانه ، خوداوه‌ندیش سه‌رچاوه‌کانی زانست و مه‌عریفه‌تی خستووه‌ته ناو دڵی پاکیان و وه‌جۆش و خرۆشی خستوون و‘ به وته‌ی ئیمام هادی(ع) بوونی پیرۆزیانی کردووه‌ته خه‌زێنه‌ی زانست و شوێنێ مه‌عریفه‌تی خۆی .
گه‌وره‌ترین خیانه‌تی فه‌رمانڕه‌واکانی زۆرداری ئومه‌وی و عه‌باسی به مرۆڤایه‌تیی و به تایبه‌ت به موسوڵمانان له سه‌رده‌می ئه‌ئیمه(ع) ئه‌وه‌یه که ئه‌وان گه‌لێک کێشه و به‌رته‌سکایه‌تیان بۆ ئیمامان(ع) به‌دیهێنا ورێگری بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌ی زانستی ئه‌وان له نێوکۆمه‌ڵگه‌دا بوون و خه‌ڵكیان بێبه‌ش کرد له‌و فه‌یزه گه‌وره‌یه. ئه‌و به‌رته‌سکایه‌تیه بۆ ته‌واوی پێشه‌وایان هه‌بوو، به‌ڵام سه‌باره‌ت به عه‌سکه‌ریین واته ""ئیمامی ده‌هه‌م و یازده‌هه‌م( ع)""زۆرتر بوو به جۆرێک که به‌شی هه‌ره زۆری سه‌رده‌می ئیمامه‌تی ئیمام هادی(ع) و ته‌واوی سه‌رده‌می ئیمامه‌تی ئیمام عسکه‌ری(ع) له سامیڕا، که له سه‌ربازه‌گه‌یه‌ک ده‌چوو، له ژێر چاودێریی وردی هێزه ئه‌منییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا تێپه‌ر بوو و خه‌ڵك هه‌لی ده‌ستراگه‌یشتن و که‌ڵکوه‌رگرتن له خزمه‌ت ئیمامانیان بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا. به‌محاڵه‌شه‌وه ئیمام هادی(ع) که‌ڵکی له هه‌ر ده‌رفه‌تێک وه‌رده‌گرت و به پشت به‌ستن به زانستی خوداپێداوی خۆی به قسه و به نووسراوه به وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سانی جیاجیا به زمانی خۆیان و به پێشبینیی رووداوه‌کانی داهاتوو و نیازی خه‌ڵک، زۆركه‌سیان له زانستی خۆیان سودمه‌ند کرد‌و به‌مجۆره به‌ره‌وه رێگای حه‌ق ڕێنوێنییان ده‌كردن.
چه‌کی زانست که تایبه‌ت بوو به ئیمامه‌ت و به شێوه و شێوازی جۆراوجۆر که‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرا، کارامه‌ترین و به بڕشتانه‌ترین و به‌محاڵه‌شه‌وه بێ مه‌ترسیترین چه‌ک بوو که له هه‌لومه‌رجی ده‌سته‌ڵات و که‌شوهه‌وای داپڵۆساندنی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا، له‌به‌رده‌ست ئیمامی ده‌هه‌م ئیمام هادی(ع) دابوو که ده‌سته‌ڵات هیچ رێگا و بیانوویه‌کی جگه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بۆ نه‌ما بوو.
ساڵگه‌ڕی له دایکبوونی پڕخێروبه‌ره‌كه‌تی ئیمام هادی(ع) له‌هه‌موو ڕێڕه‌وانی ئه‌و‌حه‌زره‌ته پیرۆز بێ.
سەرچاوه: سایتی سەحەر تی ڤی