پێوه‌ره‌کان بۆ ناسینی دۆژمن له ڕوانگه‌ی قۆرئانه‌وه
پێویسته مرۆڤ به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌قڵ و ژیری ، دۆژمنی بناسێت و هه‌موو کات بێ‌یار ووشیار بێت ( تۆبه / 8 ) له به‌ر ئه‌وه‌ی که دۆژمن له ڕێگاێیکهوه هێڕش ده‌کاته سه‌رمان که نازانین یان هه‌ر بیری لێ ناکه‌ین .
1- ناحه‌زی : خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌کانی 118 تا 120 سووره‌ی ئالی عیمران باس له دۆژمنان ، وه‌کوو یه‌کێک له پێوه‌ره‌کان ده‌کات و داوامان لێ ده‌کات که به‌م بابه‌ته گرنگه سه‌رنج بده‌ین ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و مرۆڤانه‌ی که دۆستی ئێمه‌ن یان بێ لاێینن ، هیچکات ناحه‌ز نین و له‌وه‌ی که مرۆڤ له سه‌ختی و چه‌ڵه‌مه‌دا بێ ، خۆشحاڵ و دڵشاد نابن .
2- وتاری ڕقاوی : ئه‌و که‌سانه‌ی که له گه‌ڵ که‌سێک دۆژمنیێان هه‌یه ، ڕق و قینیان لێ ئه‌بارێ حه‌تا له قسه و وتاریاندا : یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لاَ یَأْلُونَكُمْ خَبَالاً وَدُّواْ مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاء مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ... (ئالی عیمران ، 118)
3- دوو ڕویی : دۆژمن کرده‌وه‌ی له گه‌ڵ گۆتاریا جیاوازه ، و هیچ کات قسه و کرده‌وه‌ی یه‌کێک نیه . هه‌ر به‌م بۆنه‌وه زۆرێک له ئایه‌ته‌کانی قۆرئان باسی دوو ڕوه‌کان ده‌کات ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه دۆژمنێکی زۆر مه‌ترسیدارن که ده‌بێ له کرده‌وه و هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵیاندا وشیار بین . ( ئالی عیمران 118 ).
4- بانگه‌شه بۆ بیدعه : بیدعه ، به مانای دوور که‌وتنه‌وه‌ی تاک یان کۆمه‌ڵه له بنه‌ما و بنچینه‌کان ، ئه‌و بنه‌مانه‌ی که هۆی ئۆقره و هێمنین بۆ مرۆڤ ، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه دۆژمن به هه‌ر شێوه که بتوانێ تێده‌کۆشی بۆ لاواز کردنی بنه‌ما و بنچینه‌کان و ئه‌و شتانه‌ی که جێگای ڕێزن و به نرخن له کۆمه‌ڵگه‌دا ، و له نێویاندا ده‌بات و ئه‌و کاره‌ش به شتیکی باش و به نرخ جێ ده‌خات له کۆمه‌ڵگه‌دا و تێده‌کۆشێ بۆ سه‌قامگیرکردنی .
خوای مه‌زن له ئایه‌ته‌کانی 168 و 169 سووره‌ی به‌قهره ، تێکۆشان بۆ بیدعه دانان و بانگه‌شه کردنی خه‌ڵکی بۆ بیدعه ، و گۆڕانکاری له بنه‌ما و بنچیهنهکانی کۆمه‌ڵگه به کارێکی شه‌یتانی داده‌نێت و وه‌کوو پێوه‌رێک بۆ ناسینی دۆژمن ده‌یناسێنی : وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّیْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِینٌ، إِنَّمَا یَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاء وَأَن تَقُولُواْ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ .
5- بانگه‌شه بۆ تاوانی گه‌وره : له درێژه‌ی گۆڕانی بایه‌خه‌کان ، دۆژمن هه‌موو کات له‌و بیره‌دایه که له ڕێگای هێزی ناوخۆیی و هاوڕێی ئه و که‌سانه‌ی که هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون ، هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ بۆ خستنی خه‌ڵک ناو کێشه و زاڵ بوون به سه‌ریانا . به‌م بۆنه‌وه بانگه‌شه بۆ تاوانی گه‌وره و ڕووسپیهتی ، وه‌کوو ستراتێژی و ڕێکارێکی بنه‌مایی دۆژمن ... یَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاء ( به قره ، 168-169)
6- بانگه‌شه بۆ خراپی و خراپه‌کاری : له به‌ر ئه‌وه‌ی که خراپی و خراپه‌کاری ، و ناشیرینی و کاری نه‌ڕه‌وا و ناحه‌ز و ناپه‌سه‌ند و دژ به حه‌قڵ و شه‌رع ده‌توانێ ئۆقره و هێمنی له تاک و کۆمه‌ڵ بگرێ ، ئه‌مه‌ش وه‌کوو ئامێرێکی گرنگ و کارامه جێی سه‌رنجی دۆژمنه .
خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌کانی 168 و 169 سووره‌ی به‌قهره ، تێکۆشان بۆ بیدعه دانان و بانگه‌شه کردنی خه‌ڵکی بۆ بیدعه ، و گۆڕانکاری له بنه‌ما و بنچیهنهکانی کۆمه‌ڵگه به کارێکی شه‌یتانی داده‌نێت و وه‌کوو پێوه‌رێک بۆ ناسینی دۆژمن ده‌یناسێنی .
7- گه‌نده‌ڵی له سه‌ر زه‌وی : دۆژمن تێده‌کۆشی به هۆی گه‌نده‌ڵی له سه‌ر زه‌وی ، ئۆقره و هێمنایه‌تی له تاک و کۆمه‌ڵ بگرێت . به‌کارهێنانی بێ ڕێسای شت و مه‌ک ، ههڵنیان بۆ هه‌ڵه خه‌رجی ، که‌ڵک وه‌رگرتنی ناڕه‌وا له سه‌رچاوه‌ی ئاو و خاک ، له نێو بردنی مێشه و زه‌ریاکان و ... له‌و کارانه‌یه که دۆژمن هه‌موو کات ئێمه‌ی بۆ هه‌ڵده‌نێ . مرۆڤه وشیاره‌کان ئه‌و کهسنهن که به بیرکردن له فێڵ و کردوه‌ی دۆژمن ، دۆژمنی خۆیان ده‌ناسن و ناێیڵن هه‌وڵ و چالاکێیان هه‌بێ .
8- زه‌وی سووتاو : دۆژمن له سه‌ر گه‌شه کردن و پێشکه‌وتنی گه‌له‌کان ناحه‌زه و هه‌ستیار . به‌م مانایه که ئه‌گه‌ر بتوانێ سهرزهوێیک داگیر بکات که هیچ ئه‌گه‌ر نه تێده‌کۆشی بۆ له نێوبردنی کشت و کاڵ و سه‌رچاوه ژیاریه‌کانی ئه‌و وڵاته . سه‌رزه‌وی سووتاو ، پیلانێکه که چه‌ند ساڵه داگیرکه‌ران له سه‌رزه‌وینی فه‌له‌ستین به کاری دێنن .
9- نه‌ژاد کۆژی ( ژینوساید ): ئامانجی سه‌ره‌کی و بنه‌مایی دۆژمن له نێوبردنی خه‌ڵکی بۆ نموونه مۆسڵمانان و بڕوادارانه ، که‌وابوو له کۆی کرده‌وه و کاره‌کانیان ده‌رئه‌که‌وێ که نه‌ژاد کۆژی و له نێوبردنی مۆسڵامانان و بڕواداران ، یه‌کێک له کاره بنه‌ماییه‌کانی دۆژمنانه .