چۆن ڕه‌خنه‌که‌م به هاوسه‌ره‌که‌م بڵێم؟
بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له تایبه‌تمه‌ندیه نه‌رێنیه‌کانی هاوسه‌رتان تێکۆشن سه‌ره‌ت کات ناس بن و دوای ئه‌وه‌ش حه‌تمه‌ن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رێنی هاوسه‌ره‌که‌تان باس بکه‌ن .
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران بتوانن به شێوازی درۆست ڕه‌خنه‌ی خۆیان له یه‌کتری باس بکه‌ن ، ده‌توانن یارمه‌تی بده‌ن بۆ پێوه‌ندی باشتریشیان ، کاتێ پێوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران باش بێت ، ده‌توانن منداڵهکانیشایان چاک په‌روه‌رده بکه‌ن . ئێستا نکه گرنگی درۆست ڕه‌خنه گرتنمان زانی ، ده‌بێ شێوازهکهیشی فێر بین و به دووپات کرنه‌وه و خۆڕاهێنان ئه‌و کاره به ته‌واوی بخه‌ینه مێشکه‌وه .
1- کات و جێگه‌ی شیاو : پێش له ڕه‌خنه گرتن له یه‌کتری بزانن ئه‌و جێگه جێگه‌ی شیاوه بۆ ئه‌و کاره ؟ وه ئایا ئه‌و ساته ساتێکی شیاوه ؟ بۆ کاتی ڕه‌خنه گرتن ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه له‌ش و گێانی ئه‌و که‌سه ئایا له باری له‌ش و ده‌روونیه‌وه له بارودۆخێکی باشدایه ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ماندوو ، برسی وه یان نه‌خۆش بێ ، ئه‌و کاته کات و ساتێکی باش بۆ ڕه‌خنه‌گرتن نیه .
2- جێگای چۆڵ : ئه‌گه‌ر ئه‌و جێگایه قه‌ره‌باڵغه ئه‌وه یانێ جێگاێیکی باش بۆ ڕه‌خنه‌گرتن نیه . تێکۆشن کاتێ ڕه‌خنه له هاوسه‌ره‌که‌تان بگرن که که‌سێکی تر جگه له‌و نه‌بێ . ئینا له‌وانه‌یه ببنه هۆی شکاندن و سووکایه‌تی به هاوسه‌ره‌که‌تان .
3- سه‌ره‌تا تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌رێنیه‌کان : حه‌تمه‌ن به‌ر له ڕه‌خنه گرتن تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌رێنیه‌کانی هاوسه‌رتان بناسن و ناویان ببن . به‌م شێوه سه‌ره‌تا متمانه‌ی هاوسه‌ره‌که‌تان ده‌به‌نه سه‌ره‌وه و کاتێ تایبه‌تمه‌ندیه نه‌رێنیه‌کانی باس ده‌که‌ن ، وابیر ناکات که ئێوه متمانه‌تان به‌و نیه و خۆشتان ناوێ .
4- پێشینه‌ی خۆتان تاو توێ بکه‌ن : ئه‌گه‌ر خۆشتان پێشتر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نهرێنیهتان بوه ئه‌وه‌ش باس بکه‌ن ۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌تان بیر نه‌کات که هه‌ر ئه‌و کیشه‌ی هه‌یه .
5- ده‌نگ و شێوه‌ی شیاوی قسه کردن : له کاتی ڕه‌خنه‌گرتندا هێمنی خۆتان بپارێزن و به ده‌نگ و شێوازێکی شیاو و به‌بێ ته‌شه‌ر قسه بکه‌ن.