به شوێن ئاسووده‌یی خه‌یاڵ له نێو فه‌رمووده‌ی به‌دی هێنه‌ری بوونه‌وه‌ر
قۆرئان وته‌ی به‌دی هێنه‌ری بوونه‌وه‌ره . قۆرئان کتێبی ڕێنماییه . ده‌رچوون له تاریکی به‌ره‌و ڕووناکی و ڕێنمایی و به‌رز بوونه‌وه له په‌ستی و نزمی به‌ره‌و لووتکه‌ی به‌رزی به‌خته‌وره‌ی !ئه‌وه‌ی که مرۆڤ پێویستی پێ هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئۆقره گرتن و ئاسووده‌یی له گه‌ڵ وێنه‌ت میژوویی ئاسووده‌یی هه‌مووی له‌م کتێبه پیرۆزه ئاسمانیه‌دا هاتوه .
قۆرئانی پیرۆز گرنگترین هۆی گه‌یشتن به ئاسووده‌یی و ئۆقره ، بڕوا به خوای مه‌زن ده‌ناسێنێت . بڕوا به خوای مه‌زن ده‌بێته هۆی ئه‌وه که مرۆڤ له سه‌ختترین دژواریه‌کان و سامناکترین کاته‌کاندا ئاسووده بێت .
لێره‌دا ئاماژه ئه‌که‌ین به چه‌ند وێنه له‌م بواره‌دا :
1- له شه‌ڕی حۆنه‌یندا ژماره‌ی مۆسڵمانان به پێی لێ گێڕانه‌وه‌ی به‌ناوبانگ و درۆست دوانزه هه‌زار که‌س بوو . ئه‌م ئه‌ژماره له هیچکام له شه‌ڕه‌کانی پێشوودا وێنه‌ی نه‌بوو ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که بڕێک له مۆسڵمانه‌کان له خۆ بایی بن و بڵێن : " لن نغلب الیوم " (واته: هه‌رگیز به‌م ئه‌ژماره ئیمرۆ هه‌رگیز شکست ناهێنین ) .
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌دا ، که‌سانێک بوون تازه مۆسڵمان و هێشتا بڕو2ایان پته‌و نه‌بوو سه‌ره‌تا ئه‌و پێکدادانه به سوودی دۆژمن ته‌واو بوو و بوه هۆی تێکچوونی سپای ئیسلام و جگه له چه‌ن که‌س (نزیکه‌ی 10 که‌س ) هیچکه‌س له ده‌ور و به‌ری پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) نه‌ما ؛ بار و دۆخ به شێوه‌ێیک بوو که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَ ضاقَتْ عَلَیْكُمُ الْأَرْضُ بِما رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّیْتُمْ مُدْبِرِین) (2) واته زه‌وی به‌وه هه‌موو پان و پۆڕیه ته‌نگ بوو له به‌رتان ، و دوای ئه‌وه‌ش پشتتان کرده دۆژمن و ده‌رچوون .
قۆرئانی پیرۆز گرنگترین هۆی گه‌یشتن به ئاسووده‌یی و ئۆقره ، بڕوا به خوای مه‌زن ده‌ناسێنێت . بڕوا به خوای مه‌زن ده‌بێته هۆی ئه‌وه که مرۆڤ له سه‌ختترین دژواریه‌کان و سامناکترین کاته‌کاندا ئاسووده بێت .
بێ گۆمان خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانی لووتکه‌ی سه‌ختی و سامناکی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی که مۆسڵمانان تووووسی بوبون بێنێته به‌رچاو . پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه که چ که‌سێک جگه له خوای مه‌زن ده‌یتوانی له‌و کاته‌دا بێته هانی مۆسڵمانه‌کاندا و ئوقره‌یان پێ ببه‌خشێت؟ خوای گه‌وره یارمه‌تی مۆسڵمانه‌کانی دا و خه‌یاڵیانی ئاسووده کرد : ( ثُمَّ أَنْزَلَ اللَّهُ سَكِینَتَهُ عَلى رَسُولِهِ وَ عَلَى الْمُوْمِنِین) واته: دوای ئه‌وه خوای مه‌زن ئاسووده‌یی خه‌یاڵ و ئۆقره‌ی هه‌نارده کرد سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) و بڕواداران .
ده‌ربڕینی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه پیشان ده‌دات که ئه‌و ئاسووده‌یی و ئۆقره‌ی که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ بتوانی به‌رانبه‌ر به دژوارترین پرسه‌کان خۆڕاگر بێ ته‌نیا بۆ سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) و بڕواداران بوو نه بۆ هه‌موو مۆسڵمانان .
2- پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) له شاری مه‌دینه خه‌و ده‌بینێ که له گه‌ڵ یاره‌کانی بۆ به‌جێ هێنانی مه‌ناسکی عۆمره ده‌چنه نێو شاری مه‌ککه ، ئه‌م خه‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ هه‌ڤاڵه‌کانی و هه‌موو زۆر شاد و خۆشحاڵ ده‌بن .
له مانگی زیلقێعده‌ی ساڵی شه‌شه‌می کۆچی ، پێغه‌مبه‌ر ( د . خ ) له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی نزیکه‌ی هه‌زار و چوار سه‌د که‌سی به مه‌به‌ستی به جێ هێنانی عۆمره به‌ره‌و شاری مه‌ککه ده‌که‌وێته ڕێ . به‌ڵام مۆشرێکه‌کان به‌ریان ده‌گرن و ناێیڵن بچنه نێو شاری مه‌ککه . ئه‌نجامی ئه‌م کاره ده‌بێته په‌یمانێک نێوان مۆسڵمانان و مۆشرێکه‌کان که وادیاره به سوودی ئه‌وان و به زیانی مۆسڵمانه‌کانه و سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان و شکستی مۆسڵمانه‌کانه له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان حازر نه‌بوون بسم الله الرحمن الرحیم و رسول الله له نێو ئه‌و په‌یمانه‌دا بنووسن و بڕیار بوو به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر که‌سێک له قۆره‌یش مۆسڵمان بوو و په‌نای برده مه‌دینه مۆسڵمانه‌کان بیگه‌رێننه‌وه بۆ مه‌ککه بۆلای بنه‌ماڵه‌که‌ی ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی پێویست نیه ! هه‌ر کام له‌م بابه‌ت و بڕیارانه به ته‌نیایه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی که مۆسڵمانه‌کان به تۆندی خه‌مبار و نێگه‌ران بکات . به‌ڵآم خوای مه‌زن ئاسووده‌یی و ئۆقره‌ی هه‌نارده کرد سه‌ر دڵی بڕواداران بۆ ئه‌وه‌ی که نه ته‌نیا له بڕوای ئه‌وان که‌م نه‌بێت به‌ڵکوو باوڕیشیان زیاتر بێت : (هُوَ الَّذِی أَنْزَلَ السَّكِینَةَ فِی قُلُوبِ الْمُوْمِنِین لِیَزْدادُوا إِیماناً مَعَ إِیمانِهِم) (3) خوا ئه‌و که‌سه‌یه که ئاسووده‌یی و ئۆقره‌ی خسته نێو دڵی بڕواداران بۆ ئه‌وه‌ی که بڕوایان زیاد بکات . ئاسووده‌ێیک که به‌و مه‌ودا درێژه‌ی نێون شاری مه‌ککه و مه‌دینه له نێو ئه‌و هه‌موو دۆژمنه چه‌کداره ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که چه‌کێکی ئه‌وتۆیان پێ نه‌بوو ( له به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ زیاره‌ت ڕۆیشتبوون نه بۆ شه‌ڕ و پێکدادان ) هیچ ترس و نێگه‌رانی له دڵیان نه‌ما ، و وه‌کوو کێوێکی قۆرس و پته‌و وه‌ستا بوون . ( له‌م ئایه‌ته پیرۆزشدا خوای گه‌وره ئاسووده‌یی و ئۆقره‌ی نێرراو تایبه‌ت به دڵی بڕواداران باس ده‌کات )
1. نه هجۆ لفساحة ل : 346
2. توبه 25
3. فه تح 4
4. روم 47