• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 158
  • یەكشەممه 6/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئەو بەڵگانەی که پێشگامی عەلی ڕائەگەێنن


1-پێغەمبەری ئیسلام (ص) دانی به هەنگاونانی عەلی بۆ ئیسلام ناوه، لەنێوان کۆمەڵیک له موسڵمانان فەرمویەتی: یەکەمین کەس له ئێوه که له ڕۆژی هەستانەوه له قەراغی حەوزی کەوسەر چاوی پێم ئەکەوێ عەلی کوڕی ئەبوتالیبه ئەو پێشترینی ئێوەیه بۆ ئیسلام.
2-زانایانی مەزن ئەگێڕنەوه: موحەممەد(ص) ڕۆژی دوشەممه به پێغەمبەرایەتی گەیشت، عەلی بۆ سبەینی که ڕۆژی سێ شەممەیه له گەڵیدا نوێژی کرد.
3-عەلی (ع) بۆ خۆی ئەفەرموی:(ئەو ڕۆژه ئیسلام جگه له ماڵی پێغەمبەرو خەدیجه له هیچ شوێنێکی تر نەبوو، وه من سێیەمیان بووم،ڕووناکی وەحییم ئەبینی وه بۆنی پێغەمبەرایەتیم ئەکرد.
4-میری باوەڕ داران عەلی (ع) له شوێنێکی تر له بارەی زوو هەنگاو نانی خۆی بۆ ئیسلام ئەفەرمێ:(خوایا!یەکەمین کەسێکم که بەرەو تۆ هاتم و پیامی تۆم بیست،وه بانگهێشتی پێغەمبەری تۆم قەبوڵ کرد، وه له پێش من بێجگه له پێغەمبەر(ص) کەسێکی تر نوێژی نەکردوه.)
5-دیسان ئیمام عەلی (ع) بۆ خۆی ئەفەرموێ:(من بەندەی خوام وه برای پێغەمبەرم وه ڕاستگۆی گەوره منم،ئەو رستانه جگه له من هەر کەسێک بیڵیت درۆزنه، من حەوت ساڵ پێش خەڵکی له گەڵ پەمبەر(ص) نوێژم کردوه.
6-عەفەییف کوڕی قەیسی کندی ێەڵی:من لەچەرخی نەفامیدا بازگانی عەتر بووم،له یەکی له سەفەره کانی بازرگانیم هاتمه مەککەو مێوانی عەبباس بووم که یەکی له بازرگانەکان ومامی پێغەمبەر بوو، ڕۆژێکیان له مزگەوتی حەڕام له گەڵ عەبباس دانیشتبووم خۆر زۆر بەرز ببوەوه،لەو کاتەدا گەنجێک خۆی کرد به مزگەوتەوه ، ڕومەتی وەکو مانگ ئەدرەوشایەوه تەماشای ئاسمانی کردو پاشان ڕوو له کەعبه وەستاو دەستی کرده نوێژەکردن؛ پاشان لاوێک هاتوو، چوه پشت سەری ڕاوەستاو،دوای تۆزێکی تر ژنێکی داپۆشراو هاتو له پشتی سەری هەردوکیان وەستاو پێکەوه نوێژِیان کرد- من له دیتنی دیمەنی ئەوسی نەفەره که ئایینێکی تازەیان هێناوه له ناو جەرگەی ئەو بت پەرستانه سەرم سوڕما-ڕووم کرده عەبباس و وتم ڕوداوێکی مەزنه!ئەویش وتی:ئایا ئەو سێ نەفەره ئەناسی؟ وتە:نه ، وتی :یەکەمیان که هاته مزگەوت و له پێش هەردوکیان ڕاوەستاوە،برازامه موحەممەد کوڕی عەبدوڵڵا ، دوەمیان برازاکەی ترمه،عەلی کوڕی ئەبو تالیب، سێیه میان خێزانی موحەممەد،ئیدیعای ئەوه ئەکات که ئاینەکەی له لایەنی خواوه بۆی دابەزیوه.

1-ابن عبدالبر،الاستیعاب فی معرفۀ الاصحاب لەپراوێزی الاصابه(بیروت دار احیاء التراث العربی الطبعه الاولی سنه1328 الشمسی)ج3 ص28، ابن ابی الحدیدج13،الحاکم نیشابوری ،المستدرک علی الصحیحین ج3ص17
2-استنبی النبی یوم الانثنین وصلی علی یوم الثلاثاء،عبدالبر،الاستیعاب فی معرفه الاصحاب ص122،ابن اثیر الکامل فی التاریخ ج2 ص57
3-نهج البلاغه،صبحی صالح خطبه 192،قاصعه
4- نهج البلاغه،صبحی صالح خطبه131
5-طبری ج2ص212،ابن اثیر الکامل فی التاریخ ج2ص57