• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 385
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

تایبەتمەندی پارێزگارەکان له ڕوانگەی ئیمام عەلی(ع)

 

ئەگێڕنەوه و ئەڵێن که پیاوێک له یارانی سەرۆکی پارێزگاران به ناوی هەممام که پیاوێکی پارێزگار بوو له پیشەوا پرسی: ئەی سەرۆکی پارێزگاران سەبارەت به پارێزگاران لەگەڵما بدوه به جۆرێ که ئەوان ببینم، لەپاش ماوەیێک پێشەوا فەرمووی: ئەی هەممام له خوا بترسه و پیاوی چاک بەو پەروەردگارهاوڕێی کەسانێکه که پارێزگارن وکاری چاک ئەکەن و هەممام بەم قسانه دڵخۆش نەبوو،ئەوسا پێشەوا فەرمووی: ئەو کاتەی که خوای مەزن بەندەکانی خۆی خوڵقاند،له پەرستنی ئەوان بێ نیاز بووه،دیاره هیچ زیانێک له نافەرمانی و گوناه به ئەو ناگا و سوودێک له پەرستنی ئەوان که فەرمانی بەرێوه ئەبەن بەو ناگا.ئەوسا خوا رۆزیانی دابەش کرد و هەر کامی له جیهان له جێی خۆیا دانا.

 که وابوو، پارێزگاران لەم ژیانەدا خاوەنی زانستن و وتاریان راست و جل و بەرگیان ساده و رێ رۆیشنتیان ئارام و لەو شتانەی که خواناڕەوای کرد، چاو ئەپۆشن و به هیچ زانستێک جگه لەوەی بەسوود بێ گوێ نادەن؛که چی ئەوان له کاتی گرفتاری و تەنگ و چەڵەمەدا،له خۆشی و هێمنی دان ئەگەر ئاکامێک له گەڵاڵەی چارەنووسی ئەوان دا بنوسرێ، گیانیان له لەش دا ماوەیێک ئاارم ناگرێ و بۆ گەیشتن به خێرو چاکه و ترس له سزا پەروەردگار له چاوی ئەوان دا گەورەیه و هەر چی هەیە جگه له ئەو به بوچک و بێ بایەخ دائەنن.بەهەشت له چاوی ئەوان دا وەهایه که ئەڵێی ئەوه له نزیکه ئەبینن و له بەهرەکانی بەهرەمند ئەبن.
سەبارەت به دۆزەخ به جۆرێکن که ئەلێی ئەوه ئەبینن و له سزای گرفتارن.دڵی پارێزگاران خەمباره و خەڵک له گێچەڵی ئەوه له هێمنی دان و لەشەکانیان لاواز و نیازیان به جیهان کەمه و گیان و لەشیان له گوناه ئەپارێزن و رۆژەکانی کورتی تەمەن به ئارامیەتی ئەبەنه سەر تا له دوای ئەوان لەوه بەهرەمەند ئەکا.جیهان ئەوانی ویست؛ بەڵام ئەوان جیهانیان نەویست و ئەوانی ئێخسیر کرد؛بەڵام ئەوان به داینی گیانی خۆیان له بەندی ئەوه رزگار کرد.
و لە شەوا بەسەرپێ رائەوەستن و قورئان بەش بەش ئەخوێننەوه و گیانیان بەوه خەمبار ئەبێ و دەرمانی دەردیان لەوەدا پەیدا ئەکەن.ئەگەر به ئایەتێک که مایەی دڵخۆشیانه بگەن و ئەو ئایەته بخوێننەوه ببینن که ترس و هەڕەشەی تیایه دەست و پێیان کۆ ئەکەنەوه و گوێیان بەوه ئەسپێرن؛ئەڵێی که ئەو کاته بانگی دۆزەخ به گوێیان ئەبیسن و کاتێ نوێژدا چەمانەوه پشتیان خەم ئەکەنەوه و له پاشا له کڕنۆش دا تەوێڵیان ئەوسانه خاکا و له خوا دوا ئەکەن که ئەوان ئازاد بکاو ئەستۆیان له ئاوری دۆزەخ بپارێزێ؛ بەڵام له رۆژی هێمنی دا ئەوان پارێزگارنو له ترسی خودا وەکوو تیری تراشراو لەڕو لاوزان و وەک کەسێک ئەوان ببینێ له خۆشی دان و ێەڵێی که ئاوەزەکانیان پەرێشانه.
 فەرمانێکی گەوره و گرنگ ئەبێته هۆی پەرێشانی ئەوان و له کارەکانی کەمی خۆیان دڵخۆش نین و گەلێک کردەوەی خۆیان بەژمار ناهێنن و هەموودەم  خۆیان به تاوانبار دائەنن و له کردەوەی خۆەیان ترسیان هەیه ئەگەر کەسێک ئەوان پەسەند کا لەوەی له بارەیانەوه که ئەڵێن ئەترسن و ئەڵێن : ئێمه خۆمان باشتر له کەسی تر ئەناسین و پەروەردگاریش ئێمه باشتر ئەناسێ.خوایا ئێمه تاوانبار مەکه بەوەی که ئەوان ئەڵێن وباشتر و بەرتر لەوەین که لایان وایه و ببەخش گوناهەکانمان که ئەوان نازانن.