عه‌لی(ع) ؛سەرمەشقێکی بۆ هەموو مرۆڤەکان
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌و شه‌وه‌دا ،عه‌لی (ع)، دڵ نیگه‌رانی قه‌ومانی ڕووداوێکی مه‌زن بوو . به‌رده‌وام له ژووره‌که‌ی ده‌چۆ ده‌ره‌وه‌و ده‌یڕوانییه ئاسمان و له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یگوت : "ئه‌مشه‌و ، هه‌مان شه‌وه که به‌ڵێنی دراوه . ئه‌و ، که‌لامی ڕه‌سوولی نازداری(د.خ) بیرهێنایه‌وه که له مانگی ڕه‌مه‌زاندا پێی فه‌رموو : " هه‌رله‌م مانگه‌دا ڕووداوێکی ناله‌بارت بۆ پێش دێ . ده‌تبینم که خه‌ریکی نوێژ خوێندنی و که‌سێک که دڵڕه‌قترین مرۆیه ، زه‌برێک له سه‌رت ده‌داو ڕیشت به خوێنی سه‌رت ، سوور ده‌کات".
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌و شه‌وه‌دا بوو که سه‌ری پیرۆزی حه‌زره‌تی عه‌لی(ع) به شمشێری ژاراوی"ئیبنی مولجه‌م" له مێحراوی مزگه‌وتی کوفه ، قه‌ڵشی . خوێن ، گشت ده‌م و چاوی عه‌لی(ع) ی داپۆشیبوو ، به‌ڵام له زمانی موباره‌کی ئه‌و حه‌زره‌ته ئه‌و ڕسته‌یه به‌رگوێ که‌وت که: "سوێند به خودای که‌عبه که ڕزگار بووم" . "سێ ڕۆژ دوای ئه‌م ڕووداوه ، له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی بیست و یه‌که‌می مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی ساڵی40ی کۆچی دا ، پێشه‌وای مه‌زنی دادخوازی و دوژمنی سته‌م و سته‌مکاری، ماڵئاوایی له ژیان کرد" .
له‌و شه‌وه‌وه به‌دوا ، چی دی ده‌نگی پێ و هه‌نگاوه‌کانی ، دڵی هیچ هه‌تیووێکی لێوڕێژ له شادی نه‌کرد . ئاتاج و موحتاج و هه‌ژارانی چاوه‌ڕوان ، تێگه‌یشتن ئه‌و که‌سه‌نامۆیه‌ی که شه‌وان نان و خورمای بۆ ده‌هێنان ، ده‌بێ له‌بیر بکه‌ن . منداڵانی کوفه زانیان که ئه‌و پیاڵه شیرانه‌ی که بۆ عه‌لیان هێناوه ، چی دی زامه‌که‌ی ساڕ‌ێژ ناکات . بۆن و به‌رامه‌ی وجوودی موباره‌کی نه‌خلستانه‌کانیشی گرته‌وه . پاش ئه‌و شه‌وه ، دارخورماکان له ڕێی توانای بیرهێنانه‌وه‌ی خۆوه ئه‌و ساتانه‌یان بیرهاته‌وه که له‌گه‌ڵ عه‌لی دا هاوده‌نگ ده‌بوون و زیکری خودایان ده‌گوته‌وه .
له هه یامی شه‌هیدبوونی ئه‌م ئیمامه مه‌زنه‌دا که شێواز وئاکاره‌که‌ی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ڕاستی و وته‌کانی چرای ڕێبازی مرۆڤایه‌تییه ، سه‌ره‌خۆشی له‌گشت هۆگرانی ئه‌و حه‌زره‌ته ده‌که‌ین .
سایتی رادیو کوردی سورانی