پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) سسه‌رمه‌شقي خۆڕاگري
ئه‌بو محه‌ممه‌د حه‌سه‌ني کۆڕي عه‌لي عه‌سکه‌ري له مانگي ڕه‌بيعۆ لئه‌وه‌لي ساڵي 231 کۆچي له شاري مه‌دينه هاته دنياوه . باوکي به‌ڕێزي پێشه‌وا هادي ( ع) و دايکي ئافرتێکي خواپه‌ره‌ست و چاک به نێو سۆسه‌ن ( حه‌ديسه ، س ه‌ليل ) بوو . له ته‌مه‌ني ساڵيدا دواي شه‌هيد بووني باوکي بوو به پێشه‌وا و له ڕه‌بيعۆ لئه‌وه‌لي ساڵي 260 کۆچي له ته‌مه‌ني 29 ساڵيدا شه‌هيد بوو و له خانوه‌که‌ي خۆي و له ته‌نيشتي گڵکۆي باوکي به‌رێزي له سامه‌ڕڕا به خاک سپێڕرا .
ڕوومه‌تي جوان و قيافه‌ي به‌رز بووه . دۆست و دۆژمن بڕوايان بوو به به‌رزي زانست و ئاکار و خواپه‌ره‌ستي ئه‌و . له به‌ر ئه‌وه‌ي که خۆ ي و باوکي پێشه‌وا هادي ( ع) له گۆندي عه‌سکه‌ر واته گۆندي سپا و سه‌ربازدا له شاري شامه‌ڕرا ده‌ژيان ، نازناويان عه‌سکه‌ريه .
ته‌مه‌ني پيرۆزي له سێ سه‌رده‌م دابه‌ش ده‌کرێت : تا 13 ساڵه‌يي له شاري مه‌دينه ، تا 23 ساڵي له سامه‌ڕرا له ته‌نيشتي باوکي پێشه‌وا هادي ( ع) و 6 ساڵي کۆتايي ته‌مه‌ني دواي شه‌هيد بووني باوکي ، له سامه‌ڕڕا که پێشه‌وايي شێعه‌کان له ده‌ستي ئه‌ودا بووه .
ئه‌و پێشه‌وايه ماوه‌ێيک له به‌نديخانه‌دا بوو وه شه‌خسێک له به‌نديخانه‌دا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ي که به تۆندي دۆژمنايه‌تي هه‌بوو له گه‌ڵ پێشه‌وايان و بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر ( د. خ ) بوو ، به ديتني وه‌زع و حاڵي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) هاته نێو هه‌واڵان و يارمه‌تي ده‌راني ئه‌و پێشه‌وايه پاسه‌واني به‌نديخانه‌ي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) فه‌رماني دا بوو که ئازاري بده‌ن له به‌نديخانه‌دا ، به‌ڵام هه‌ر کات که‌سێک ئه‌و کاره‌ي به ئه‌ستئ ده‌گرت به چاو پێکه‌وتني حاڵي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ده‌گۆڕا و ڕووي ده‌کرده خواپه‌ره‌ستي و ده‌يگۆت : " زۆربه‌ي ڕۆژه‌کان به ڕۆژوو بوو و هه‌ر شه‌و تاکوو به‌ياني نوێژي ده‌خوێند و کاتێک ته‌واشاي ئێمه‌ي ده‌کرد له‌شمان ده‌که‌وته له‌رزين و خۆمان به‌رانبه‌ر به‌و بچووک ده‌دي . "
ئه‌بۆلئه‌ديان ده‌ڵێيت : من خزمه‌ت گۆزاري پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) بووم و نامه‌کاني ئه‌وم ده‌برد بۆ شاره‌کاني تر . له دوايين ئۆغري خۆم – که بۆ شاري مه‌داێين بوو - 15 ڕۆژي خاياند . کاتێک گه‌يشتمه ماڵي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) ، ديم ده‌نگي شيوه‌ن و گريان له ماڵي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) به‌رزه .
جه‌عفه‌ري کۆڕي عه‌لي براي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) له به‌ر ده‌رکه وه‌ستا بوو وڵامي خه‌ڵکي ده‌دايه‌وه که هاتبوون بۆ سه‌ره خۆشي . له‌م کاته‌دا شه‌خسێک هات بۆ لاي چافر و گۆتي : ( کاري کفن و شۆردني براکه‌ت ته‌واو بووه ، وه‌ره نوێژه‌که‌ي له سه‌ر بخوێنه . ) جافر چوه پێشه‌وه که نوێژ له سه‌ر ته‌رمي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) بخوێنێ . له‌م کاته‌دا منداڵێک به ڕوومه‌تێک نووراني هاته پێشه‌وه و جلي مامه‌ي خۆي کێشا و گۆتي : ( مامه بچۆ دواوه . من له سه‌ر ته‌رمي باوکم نوێژ ده‌خوێنم ) ئه‌و منداڵه‌ي که له‌سه‌ر ته‌رمي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري ( ع) نوێژي خوێند ، حه‌زره‌تي مه‌هدي (عجل الله تعالي فرجه الشريف) پێشه‌واي دوانزه‌مي شێعه بوو ) . ( 1 )
په‌راوێز :
( 1 ) دايرة المعارف تشيع ( به که‌مێک گۆڕانکاري و کۆرت کردنه‌وه ) .