• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 370
  • سێ شەممه 1/12/1391
  • رۆژژمێر :

بارودۆخي ڕمياري، کۆمەڵايەتي سەردەمي ئيمامي عەسکەري (ر.خ)

خۆلەفاي عەباسي لە هێچ جۆرە گۆشار و گچکەييک لەسەر پێشەوايان کۆتاييان نەدەکرد و ئەوەش لە سەردەمي ئيمام جەواد دوو هۆ لەو دوو ئيمامي ديکە زۆرتر بوو :

1-      لە سەردەمي ئيمام عەسکەري شێعە لە ئيراق بوبو بە هێزێکي گەورە و هەموو کەس ئەيزانێ کە ئەم دەستە ڕەخنەيان هەيە لە خۆلەفاي ئەو کاتە و دەسەڵاتي هيچکام لە عەباسيەکان بە ياسايي نازانن ، بەڵکوو لەسەر ئەو بڕوان کە ئيمامەتي خوايي تەنيا لە منداڵاني ئيمام عەليە (ر.خ) و لەو کاتەشدا کەسايەتي دياري ئەو بنەماڵەيە ئيمام حەسەني عەسکەريە (ر.خ) .

2-      بنەماڵەي عەباسيەکان و شوێنکەوتوانيان ، بە پێي لێگێڕانەوەکان ئەيانزاني کە مەهدي بەڵێن پێدراو کە تەواوي دەسەڵاتە زاڵمەکان لە نێو دەبات لە بنيچەي حەزرەتي ئيمام حەسەني عەسکەريە (ر.خ) لەبەر ئەوە هەمووکات بە شوێني دەگەران بەڵکوو بتوانن کۆڕەکەي بە دەس بێنن و لە نێوي بەرن .

بەم دوو هۆيەوە گۆشار و گچکە لەسەر پێشەواي يانزەيەم يەکجار زۆر بوو و لە هەموو لايينێکەوە ژياني ئەويان ژێرچاودێري خستبوو . دەسەڵاتي عەباسي ئەوەندە نيگەران ب/و لە دەسەڵاتي ئيمام ئەوي ناچار کردبوو کە هەر حەوتوو ڕۆژاني دوشەمە و پێنجشەمە لە دەربار حازر بێ .

لە سەردەمي ئيمام عەسکەري شێعە لە ئيراق بوبو بە هێزێکي گەورە و هەموو کەس ئەيزانێ کە ئەم دەستە ڕەخنەيان هەيە لە خۆلەفاي ئەو کاتە و دەسەڵاتي هيچکام لە عەباسيەکان بە ياسايي نازانن ، بەڵکوو لەسەر ئەو بڕوان کە ئيمامەتي خوايي تەنيا لە منداڵاني ئيمام عەليە (ر.خ) و لەو کاتەشدا کەسايەتي دياري ئەو بنەماڵەيە ئيمام حەسەني عەسکەريە (ر.خ) .

دەرباري عەباسي ئەوەندە دەترسا کە بەمەش وازي نەدەهێنا ، بەڵکوو "مۆعتەز" ئيمامي دەسبەسەر کرد و خستيە بەنديخانە (1) و حەتا فەرماني دا بە "سەعيدي حاجب" ئيمام بەرەو کووفە ببات و لە نێو ڕێگادا بيکۆژێت، بەڵام دواي 3 ڕۆژ ترکەکان خۆيان کۆشت .(2)

دواي ئەو "مۆهتەدا"ش ئيمامي دەسبەسەر کرد و خستيە بەنديخانە و ئەيەويست ئيمام بکۆژێت کە خواي مۆڵەتي نەدا و دووبارە تۆرکەکان دژي ئەو شۆڕشيان کرد و کۆشتيان (3).

پەراوێزەکان :

1- مەجلێسى، بحار الأنوار، ب 50، ل .311

2- مەجلێسى، هەمان سەرچاوە، ل .313

3- شيخ توسى، كتاب الغيبة، تاران، مكتبة نينوى الحديثة، ل .134

سەرچاوە : سيره پيشوايان، مەهدى پيشەوايى، ل 615 - 662