نوێژي شەوي پێغەمبەري خودا(ص)
«موعاويە کوري وەهەب»دەڵێ:ئيمام سادق(ع) لەگەڵ له سەر چۆنيەتي نويژي پێغەمبەري خودا(ص) ،فەرمووي:شەوان قابێ ئاو که بانەکي داپوشرابوو،دەيانخستە ژوور سەر پێغەمبەري خودا(ص) و ئەو حەزرەتە فرچەي ددانەکەي دەخسته ژێري تەختي خەوەکەي و دەخەوت،تا ئەو ڕادەيه که خودا دەويەويست.کاتێ که له خەو هەڵدستا،دادەنيشت و سەيري ئاسمان دەکردو ئاياتەکاني «إِنَّ في خَلْقِ السَّماواتِ وَ اْلأَرْضِ وَ ...»کوتاي سوورەي «آل عمران»دەخوێند.جا ددانەکاني دەشۆرد و دەستنوێژي دەگرت.دەڕۆيشت بۆ شوێني نۆيژ خوێندي خۆي و دەستي دەکرد به خوێندني چوار ڕکات نوێژي شەو.
کاتێ که له خەو هەڵدستا،دادەنيشت و سەيري ئاسمان دەکردو ئاياتەکاني «إِنَّ في خَلْقِ السَّماواتِ وَ اْلأَرْضِ وَ ...»کوتاي سوورەي «آل عمران»دەخوێند.جا ددانەکاني دەشۆرد و دەستنوێژي دەگرت.دەڕۆيشت بۆ شوێني نۆيژ خوێندي خۆي و دەستي دەکرد به خوێندني چوار ڕکات نوێژي شەو.
ڕکوعي هەر ڕکاتێ به دەندازەي خوێندني حەمد وسوورەي دەخاياند و سووژدە هەڵدە گرێت و دەروەاتە سووژده؟شووژدەکەيشي هێنده درێژ دەبووەوه،دەيانوت کەي سەر هەڵدەگري؟جا دەڕۆيشتە ناو پێخەفەکەي و دووبارە تا ئەو ڕادەيه که خودا دەيەوست ،دەخەوت.دووباره هەڵدەستا دادەنيشت سەيري دەکرد ،وهەر ئەو ئايەتاني دەخوێند و دووباره دداني دەشۆرد ،دەستنوێژي دەگرت،دەڕۆيشت بۆمزگەوت و چوار ڕکات تر نوێژي شەو هەر بەو جۆرە که پێشتر خوێندبووي دەيخوێند .ديسان هەڵدەستا و سەيري ئاسماني دەکرد وهەر ئەو ئايەتانەي دەخوێند ودووباره دداني دەشۆرد و دەستنوێژي دەگرت سێ ڕکات نوێژي وەتري ده خوێند،جا دوو ڕکات نافيلەي بەياني دەخوێند و بۆ درێژەي نوێژي بەياني دەڕيشت بۆ مزگەوت.
سەرچاوه: کتێبي سونەته کاني پيغەمبەري خودا(ص)