په‌يامي حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ)
زه‌ينه‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که په‌روه‌رده‌ي خانداني وه‌حي و ئيمامه‌ت بوو و ڕاستي ئاييني به ته‌واوي ئه‌زاني ، کاتێک دي ئايين که‌وتووه‌ته ده‌س هێنێ سته‌مکار و دي خه‌ڵکي ئه‌و سه‌رده‌مه له زۆڵم و ئه‌سته‌مي ئه‌وان نائاگان بۆي ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر به شێوه‌يي خه‌ڵکي ئه‌و سه‌رده‌مه له داهێنان و زۆڵم و ئه‌سته‌مي ده‌سه‌ڵاتداراني ئه‌و کاته ئاگادار نه‌کات جگه له ڕواڵه‌ت شتێک له ئايين نامێنێ ، له‌به‌ر ئه‌وه بوو به هاوڕێي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) به‌و هۆمێده‌ي که بتوانن ئايين له‌و ناڕاستي و ناشياويانه پاک بکه‌نه‌وه . ئه‌ڵبه‌ت تا کاتێک ئيمام حسه‌ين(ر.خ) زيندوبوو له هه‌موو فرمانه‌کاندا شوێن که‌وتووي ئه‌و بوو ، به‌ڵام کاتێک دي که له پياواني به‌ني هاشم که‌سێک نه‌ماوه جگه له ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) ئه‌ويس ئه‌وه‌نده ناکۆکه که تا ماوه‌ييکي زۆر ناتوانێ ئه‌رکي پێشه‌وايي خۆي به‌ڕێوه ببات ، بڕياريدا له ته‌نيشتي ئيمام سه‌جاد(ر.خ) په‌يامي خۆي بگه‌يينێت .
زه‌ينه‌ب ئه‌م بابه‌تانه‌ي خواره‌وه‌ي ئه‌رکي سه‌ره‌کي په‌يامي خۆي ئه‌زاني :
1- تێده‌کۆشا له هه‌ر هه‌لێکدا به وتارێک کاربه‌ده‌ستاني ده‌سه‌ڵات ڕيسوا بکات و خه‌ڵک ئاگادار بکات له‌و تاوانانه‌ي که ئه‌وان تووشي بوون ، بۆ ئه‌وه‌ي به ڕيسوا کردني ئه‌وان به‌رگري بکات له پاماڵ بووني خوێني ئازيزه‌کاني و شۆڕشي که‌ربه‌لا بێ ئامانج نه‌بێت ، شۆڕشێ که ئاکامي ئه‌و پێوڕێک بوو بۆ جياکردنه‌وه‌ي ڕاستي له ناڕاستي .
ئه‌ڵبه‌ت تا کاتێک ئيمام حسه‌ين(ر.خ) زيندوبوو له هه‌موو فرمانه‌کاندا شوێن که‌وتووي ئه‌و بوو ، به‌ڵام کاتێک دي که له پياواني به‌ني هاشم که‌سێک نه‌ماوه جگه له ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) ئه‌ويس ئه‌وه‌نده ناکۆکه که تا ماوه‌ييکي زۆر ناتوانێ ئه‌رکي پێشه‌وايي خۆي به‌ڕێوه ببات .
2- هێمن کردني ئافره‌ت و منداڵه کۆس که‌وتوه‌کان تاکوو به گين و شيوه‌نييان دۆژمن شاد و دۆژمن کام نه‌بن .
3- سێه‌م ئه‌رکي سه‌ره‌کي په‌يامي زه‌ينه‌ب(س.خ) پارێزگاري له ئيمام سه‌جاد (ر.خ) بوو ، به‌و هۆيه‌وه خۆي ئه‌خسته به‌ر ئه‌و شمشێرانه‌ي که ئه‌يانه‌ويست ئيمام شه‌هيد بکه‌ن .
_______
سه‌رچاوه :
بڵاوکراوه‌ي پاسداري ئيسلام ، ژماره 215