بنه‌ماڵه و حيجابي منداڵان
به ڕاستي بنه‌ماڵه کاريگه‌رترين و يه‌که‌م شوێنه‌واري فێرکاري و په‌روه‌رده‌يي مرۆڤه ،و دايک و باب يه‌که‌م مامۆستاي ئه‌ون . بنه‌ماڵه وۆکوو ناوه‌کي سه‌ره‌کي و يه‌که‌مي کۆمه‌ڵگيه ، چۆنيه‌تي بير و ده‌رووني مرۆڤ پێک دێنێت. منداڵ هه‌ر له کاتي به دنياهاتن تاکوو چه‌ند ساڵ دواي ئه‌وه ، ته‌نيا له چوارچێوه‌ي بنه‌ماڵه‌يه .
چاودێري نه‌کردني حيجاب له لايه‌ن دايک و پێوه‌ندي دايک و باب له‌گه‌ڵ: نامه‌حره‌م به بێ چاودێري بنه‌ما ئاکاري و ئيسلاميه‌کان ، به ته‌واوي کاريگه‌ري ده‌بێت له سه‌ر که‌م بوونه‌وه‌ي هه‌ستياري ئه‌نداماني بنه‌ماڵه به تايبه‌ت منداڵ به‌رامبه‌ر به ئاکار و بايه‌خه ئايينيه‌کان .
به پێي لێکۆڵينه‌وه‌کان ، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ي که زۆربه‌ي نزيک به هه‌موو که کچ و ئافره‌ته‌کاني بێ حيجاب و سووچبارن يه‌ک يان چه‌ند له‌م تايبه‌تمنديانه‌يه‌ن هه‌بووه :
- تێکچووني بنه‌ماڵه .
- پارێزگاري نه‌کردني دايک و باب له منداڵ به هۆي نه‌زاني ، گرفتاري و يان که‌مي له ش، هه‌ست و سۆزدا .
- گيرۆده‌يي، سووچباري و لاداني يه‌ک يان چه‌ند ئه‌ندامي بنه‌ماڵه .
- شوێنکاري ناشياوي بنه‌ماڵه‌يي به هۆي جياوازي خستن و سووکايه‌تي کردني ئه‌نداماني بنه‌ماڵه به تايبه‌ت دايک و منداڵاني کچ؛ و يان ناز په‌رورده‌يي، تۆند و تێژي ، به‌غێڵي، زۆري ئه‌ندامي بنه‌ماڵه و ...
- جياوازي مه‌زهه‌ب يان ڕه‌گه‌ز .
- لاوازي بڕواي ئاييني و به‌شداري نه‌کردني دايک و باب له ڕي و ڕه‌سه ئايينيه‌کان .
- ئاسووده‌يي زياده و داهاتي ناره‌وا و باهێنه‌ر .
- ده‌س ته‌نگي و که‌م ده‌سي و کێشه‌ي ماڵي زۆر .
چه‌ن پێشنيار :
1- بنه‌ماڵه‌کان به تايبه‌ت دايکه‌کان که باريان قۆرستره سه‌باره‌ت به په‌رورده کردني کچه‌کانيان و پێوه‌ندي زۆرتريان هه‌يه له‌گه‌ڵياندا، کاتي به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م ، با به ته‌واوي پۆشته بن و له چاشێو و ئه‌و شتانه که‌ڵک بگرن، تاکوو کچه‌کانيشيان هه‌ر له منداڵيه‌وه فێر ببن و چاويان لێي ببڕن و له‌گه‌ڵ حيجاب ئاشنا ببن . ئه‌ڵبه‌ت پێويسته له‌گه‌ڵ ڕاهێنانييان به حيجاب پێويسته له هه‌موو بابه‌ته‌وه باسي سوود و که‌ڵکي جل و پۆششيان بۆ بکه‌ن و هانيان بده‌ن بۆ جلي ئيسلامي و ورياي دۆست و هه‌واڵه‌کانيان ببن .
2- کۆنترۆڵي منداڵ له لايه‌ن دايک و باب کاتي ڕۆێشتنه ده‌ره‌وه و هاتنه‌وه‌يان بۆ ماڵ و چاودێري دانيشتن و هه‌ڵس و که‌وتنه‌کانيان له دانيشتني تايبه‌ت و ناتايبه‌ت .
3- وشياري دايک و باب له که‌ڵک وه‌رگرتن له فيلمي خراپ و که‌ناڵه‌کاني سه‌ده‌لايت له ته‌نيشتي مندڵه‌کانياندا ؛ چونکو ئه‌وه ده‌بێته هۆي کۆنجکۆڵي ئه‌وان و سه‌رمه‌شق گرتن لێان .
4- سه‌رنجدان به بنه‌ما ئاکاريه‌کان و جلي شياو له لايه‌ن دايک و باب له ته‌نيشتي منداڵه‌کانياندا ، باوک له ته‌نيشتي کچ و دايک له ته‌نيشتي کۆڕ .
5- لابردني دڵه‌ڕاوکێي ژيان بۆ بنه‌ماڵه‌کان و که‌م کردنه‌وه و له کۆتاييدا له نيوبردني جياوازي چينايه‌تي .
6- دياري کردني سنووري حيجابي ئيسلامي به سه‌رنجدان به کلتوري ده‌وڵه‌مه‌ندي ئيسلامي و ئێراني بۆ کچ و کۆڕه‌کان .
سه‌رچاوه :
مانگنامه‌ي "پيام زن" ، ژماره 232 ، تير 1390