ڕێبازي پێغه‌مبه‌ر
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي لي بێت له حه‌ديسێک‌دا ده‌فه‌رمێ: له دونياي قيامه‌ت‌دا، خواي گه‌وره باش‌ترين پله و پايه به‌و که‌سانه ئه‌دات وا له سه‌ر عه‌رز‌دا خێرخوازي خه‌ڵک بوون.
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود وسڵاوي خواي له سه‌ر بێ فه‌رمووي: له ڕوانگه‌ي پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلامه‌وه، بان‌ترين و باش‌تريني موسوڵمانان ئه‌و که‌سه بوو که خێرخواز بوو بۆ ته‌واوي موسوڵمانه‌کاني‌تر و به‌نرخ‌ترين موسوڵمان له چاوي ئه‌و حه‌زره‌ته‌دا ئه‌و که‌سه بوو وا يارمه‌تي‌ده‌ر و خه‌مخۆري براياني موسوڵماني خۆي بوو.
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي لي بێت له حه‌ديسێک‌دا ده‌فه‌رمێ: له دونياي قيامه‌ت‌دا، خواي گه‌وره باش‌ترين پله و پايه به‌و که‌سانه ئه‌دات وا له سه‌ر عه‌رز‌دا خێرخوازي خه‌ڵک بوون.
ئه‌م حه‌ديسه ئه‌و ڕاستي‌يه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنێ که خێرخوازي و پشتيواني و يارمه‌تي‌دان له چاوي پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام‌دا باش‌ترين پێوه‌ره‌کاني موسوڵماني و ئيمان‌دارين. که وايه ئه‌م دوو کرده‌وه‌و تايبه‌تمه‌ندي‌يه که هه‌ردووکيان لايه‌ني کۆمه‌ڵايه‌تي‌يان هه‌يه له ڕوانگه‌ي ڕه‌سوولي پايه‌به‌رزمان‌دا باش‌ترين پێوه‌ر و هێماکاني موسوڵماني ڕاسته‌قينه‌ن.
هه‌ندێ که‌س وا ده‌زانن ئه‌و کرده‌وه‌و چالاکي‌يانه وا ته‌نيا و ته‌نيا سوود و قازانجه‌که‌ي بۆ خۆيانه، ئه‌رکي ژياني موسوڵماني و دينداري‌يه، به‌ڵام له ڕاستي‌دا و به پێي ڕوانگه‌ي ئاييني پيرۆزي ئيسلام، کاتێک بايه‌خ و به‌هاي کرده‌وه‌ي ئێمه زۆرتر ده‌بێت که لايه‌ني خزمه‌ت‌گوزاري و يارمه‌تي‌داني کۆمه‌ڵگاي پيوه ديار بێت.
هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي لي بێت له حه‌ديسێک‌دا ده‌فه‌رمێ: له دونياي قيامه‌ت‌دا، خواي گه‌وره باش‌ترين پله و پايه به‌و که‌سانه ئه‌دات وا له سه‌ر عه‌رز‌دا خێرخوازي خه‌ڵک بوون.
له گێڕانه‌وه ئيسلامي‌يه‌کاني ئێمه‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له وشه‌ي (ناسح) که‌ڵک وه‌رگيردراوه. ئه‌م وشه‌يه بۆ خۆي له کۆکي نوسحه‌وه هاتووه که به ماناي خێرخوازي بۆ که‌ساني‌تر و به چاکه بيرکردنه‌وه‌يه له ده‌رحه‌ق که‌ساني ده‌وروبه‌رمان‌دا. که وايه هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ين بۆ کۆمه‌ڵگاي ئيسلامي‌مان ئيمان‌داري ناسح بين و به‌رده‌وام حه‌ز بکه‌ين برايان و خوشکه موسوڵمانه‌کاني ئێمه‌ش وه‌کوو خۆمان له سه‌ر ڕێگاي چاکه و هێمني و ئارامي و وه‌ده‌س‌هێناني ڕه‌زاي ئيلاهي‌دا بن.
سەرچاوه:سايتي ڕووناک