• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1083
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

سرنج ڕاکێشەری قورئان


پێغەمبەری ئیسلام بۆ بانگهێشتنی خەڵک بۆ ئیسلام له خۆوه کەم قسەی ئەکرد،باشتزین وه گرنگ ترین پاڵ پشت بۆ بانگهێشتەکەی قورئانی پیرۆز بوو،که له مێشکی عەرەبەکان سرنج ڕاکێش و کارتێکەر بوو،قورئان موزاتی مەزنی پێغەمبەری ئیسلام بوو،موزاتی ڕەوان بێژِی و زمان پاراوەیی بوو،بێژه،ووشەو ئاویتەیی ڕستەکان هەڵسەندگاندنی زاراوەکان وه ئاهەنگی تایبەتی ئایەتەکانی قورئان به شێوەیەکی ڕازاوەو دڵفڕێنو سرنج ڕاکێشەری بوو،که دروست کردن و هێنانەوه وەکوو ئەو له توانای ئادەمیزاد نییه، هەر له بەر ئەوه  قورئان " تەحەددای "نکۆڵکەرانی ئەکرد که ئەگەر گومانیان له بەرانبەریدا هەیه با سورەتێک وەکوو.

 سورەتەکانی ئەو بهێننەوه عەرەبی حیجاز که هەموو  شاعیرو شیعر ناس بوون له بەرامبر زمان پاراوەیو  ڕازاندنەوەی  ئایه تەکانی قورئان سەریان سوڕمابوو، وه سرنجیان ڕاکێشرابوو ،وشەکانی وەحی له مێشک و گوێیاندا خۆشترین ئاوازو جوانترین دەنگ بوو، جار وابوو ئەوەنده ئایەتەکانی قورئان کاری تێ ئەکردن که له قوڵایی دڵ و بوونیاندا ڕەگی دائەکوتا وه ماوەیەک له شوێنی خۆیان نه ئەجولانەوەو بێ دەنگ ئەبوون له بەر ئەو لەززەتەی که هەیبووو.


شەو چەند نەفەر له سەرۆکەکانی قوڕەیش وەکوو ئەبو سوفیان و ئەبو جەهل بێ ئەوەی ئاگایان له یەکتر بێ وه بەیەک بزانن له دەورو بەری ماڵی پێغەمبەر خۆیان ئەشاردەوه گوێ له ئایەتەکانی قورئانیان ئەگرت که پێغەمبەر له نوێژی شەودا ئەی خوێند؛وه بەیانی زوو ئەگەڕانەوەو له ڕێگا یکتریان ئەدی وه قسەیان به یەکتر ئەگوت و پەیمانیان ئەدا ئیتر دوبارەی نەکەنەوه چونکه ئەگەر پیاوانی سادەو  ڕەشو ڕووت سەڕوکانیان بەو جۆره ببینن بەچاوێکی تر تەماشایان ئەکەن و بیرێکی تریان لێ ئەکەنەوه؛وه ئەڵێن دیاره موسڵمان بونه، بەڵام شەوێکی تر هەمان کار بێ خەبەر له یەکتر دووبارەیان کردەوه،کاتێ چاویان به یەک ئەکەوت بڕیاریان ئەدا ئیتر لەو جۆره کارانه نەکەن.