هونه‌ری گوێ‌گرتن لە نیوانی بنه‌ماڵه‌دا
مرۆڤ به‌رده‌وام پێویستی به ڕیز و خۆشه‌ویستی هه‌یه و حه‌ز ئه‌کات گوێ له ڕاز و نهێنی دڵی ئه‌و بگرن و ڕێز بۆ ڕوانگه‌کانی دابنن.
وتن و بیستن دوو لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی هه‌ره گرنگ و ئاشکرایه له پێوه‌ندی‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیهیه‌کانی ئێمه‌دا. له ڕاستی‌دا ئێمه به‌ر له هه‌ر شتێک به‌م دوو ئامراز و نێعمه‌ته گه‌وره‌یه‌وه ده‌توانین له گه‌ڵ ئینسانه‌کانی دونیای ده‌ورپشتی خۆمان‌دا پێوه‌ندی دابمه‌زرێنین. ئه‌گه‌ر چی له جیهانی پڕ له ئامرازی ته‌کۆنۆلۆژیای ئه‌مڕۆ ده‌یان ڕێگا بۆ دانانی پێوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام دیسانه‌وه هیچیان ناگه‌نه ئاستی سه‌میمیه‌ت و کاریگه‌ری هه‌ره‌به‌رزی وتن و ژنه‌فتن.
به راستی ئه‌و که‌سانه وا له پێوه‌ندی‌یه‌کانی خۆیان‌دا جوان و لا کاتی خۆی دا دێنه قسه و لا کاتی خۆی‌دا گوێ ده‌گرن، خاوه‌نی ڕێز و حورمه‌تی تایبه‌تین و هه‌موو که‌سێک حه‌ز ده‌کات له گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سانه‌دا پێوه‌ندی دابمه‌زرێنێ. به‌ڵام به داخه‌وه که‌م نین ئه‌ژماری ئه‌و که‌سانه که ئه‌م یاسایه له‌به‌رچاو ناگرن و له لێدوان و له گوێ‌گرتن‌دا شه‌ریک و هاوڕێی خراپن و که‌س حه‌ز به قسه و پێوه‌ندی‌دانانی ئه‌وان ناکات. یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گرفت و هه‌ڵه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه به وه‌خت و ناوه‌خت قسه بکه‌ین و چاوه‌ڕوان بین هه‌موو که‌سێک گوی بۆ قسه‌مان شل بکه‌ن به‌ڵام بۆ خۆمان گوێ‌گری باش نه‌بین و گوێ له قسه‌ی که‌سانی‌تر نه‌گرین.
به تایبه‌تی له‌ناو بنه‌ماڵه‌کان‌دا زۆر جار ئه‌م گرفته ڕێگا له کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌خلاقی و ده‌روونی ده‌کاته‌وه. ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به‌رده‌وام پێویستی به ڕیز و خۆشه‌ویستی هه‌یه و حه‌ز ئه‌کات گوێ له ڕاز و نهێنی دڵی ئه‌و بگرن و ڕێز بۆ ڕوانگه‌کانی دابنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ل و بواره وه‌ده‌س نه‌هێنێ و که‌س گوێ له قسه‌کانی ئه‌و نه‌گرێت تووشی کێشه‌ی ته‌نیایی و خه‌مۆکی و خۆ به بچووک‌زانین ده‌بێت.
لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفره‌ی زانیارانی بواری په‌روه‌رده و ژیانی بنه‌ماڵه ئه‌و ڕاستی‌یه‌مان لێ ئاشکرا ده‌کات که ئینسانه سه‌رکه‌وتوه‌کان له ناو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به تایبه‌تی باوک و دایک، ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی جوان و ئاشکرا گوێ له قسه و بۆچوونی یه‌کتر بگرن.
دیاره ئه‌گه‌ر که‌ش و هه‌وای بنه‌ماڵه به شێوه‌یه‌ک بێت که تیایدا هونه‌ری گوێ‌گرتن گه‌شه‌ی کردبێت، ئه‌وا ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه بۆیان هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌موو بابه‌تێکی لاوه‌کی و سه‌ره‌کی ژیان بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن و به‌م شێوه‌یه‌ش که‌سایه‌تی و هزر و ڕوانگه‌ی ئه‌وان پێش بکه‌وێت و له لایه‌نی ڕامان و جیهان‌بینی و ئه‌زموونی ژیانه‌وه قوڵ ببنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه پیاوی ماڵ ئاماده نه‌بێت قسه‌ی هاوسه‌ری خۆی و دایکی منداڵه‌کانی گوێ لێ بگرێت، ئه‌وا دایک هه‌ست به ته‌نیایی ده‌کات و ناتوانێ به‌ژیانی خۆی دڵخۆش بێت و له‌م حاڵه‌دا بۆی هه‌یه ڕیگای‌تر تاقی بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ژن و ئافره‌تی بنه‌ماڵه ئاماده نه‌بێت که وه‌ک هاوڕێ و هاونشینی باش و چالاک گوێ له قسه‌ی هاوسه‌ری خۆی بگرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه پیاوه‌که‌ی سه‌ر له ڕێبازی‌تر بدات بۆ ئه‌وه‌ی که هاونشین و گوێ‌گر په‌یدا بکات. دیاره ئه‌م مه‌ترسی‌یه بۆ منداڵانی بنه‌ماڵه زۆر گه‌وره‌تر و به‌رفراوان‌تره. له به‌ر ئه‌وه‌ی که دایک و باوک خاوه‌ن ئه‌زمونی گه‌وره‌ن و ئه‌توانن خۆیان بپارێزن به‌ڵام منداڵان خاو ا بێ ئه‌زموونن. ئه‌گه‌ر له ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌ی خۆیان‌دا که‌س گوێ‌ڕایه‌ڵی قسه‌ی ئه‌وان نه‌بێت و ئاماده نه‌بن ده‌رد و هیوا و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بژنه‌فن، ئه‌وا بۆی هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگادا تووشی فێڵ و مه‌ترسی ببن و قسه‌ی دڵی خۆیان له لای ئینسانی نه‌باش ده‌رببڕن و توسی کێشه‌ی گه‌وره و بچووک و لادان ببن.
رووناک